ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، هێزه‌كانی ڕژیمی توركییه له ناوچه سنوورییه‌كانی گوندی “وه‌كیل”ی سه‌ر به شاری چاڵدوران، ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران كرد كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌ریك به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م كۆڵبه‌ره “حه‌سه‌ن عه‌له‌م هولی” و خه‌ڵكی چاڵدوران ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆ شخانه‌ی شاری ماكوو.