به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری چاڵدێران ته‌قه‌یان له پۆلێك له كۆڵبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی برینداربووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له‌درێژه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك به ناوی “تووره‌ج محه‌ممه‌دپوورمیلان” دانیشتووی شاری چاڵدێران له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له جاده‌ی “ئالاكایا” كرایه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ.
