لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری چاڵدێران له لایهن هێزەکانی سپای پاسداران كرانه ئامانج و لەئهنجامیدا، کۆڵبەرێک بە ناوی “مەجید بەرایی” بەسەختی بریندار بوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە نزیکی گوندی “شێخسلوو” و لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران. شایانی باسه “مەجید بەرایی” بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ماکۆ کراوە. ههروهها لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی “عەسکەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “نەبی کەندی”ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە.