ڕۆژی چوار شەممە ۲۳ی مانگی پووشپەڕ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “ماشەکان”ی سەر بە پیرانشار، كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سنووری “ماشهكان”ی پیرانشار هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سترێژی گۆله و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “مووسا زیباپوور” به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێگای ئاماژەیە، تەنیا لە مانگی پووشپەڕی ئه‌مساڵ دا زیاتر لە ۱۷ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژران، بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.