ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆڵبه‌رێك له سنووری پاوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی برینداربووه و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک به‌ناوی “ئەشکان فەتاحی” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “وزڵی” نەوسوود لە سنووری “شۆشمێ”ی پاوە لەکاتی کۆڵبەری بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و لاقێکی لە دەست دا. شایان باسه، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.