به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی “کەلاتەرزان”ی سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایییەکانی سنووری هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانبار هێزەكانی ڕژیم لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی “تەتە”، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لهئهنجامیدا کۆڵبەرێکی تهمهن ٢٦ ساڵی خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزانی ناوچەی سنە بهناوی”ئومێد ساڵحی” بریندار بووه. شایانی باسه، ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.