به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له كۆڵبه‌رنیوز، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “حه‌شمه‌ر”ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “عۆسمان محه‌ممه‌دی”، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره لاقێكی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ده‌ست داوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “وه‌زیر محه‌ممه‌دی” كه پیشه‌ی كۆڵبه‌ری بوو، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كه‌له‌قه‌ندی” نه‌وسوود گیانی به‌خت كردبوو.
