به پێی ڕاپۆڕتی كۆڵبه‌رنیوز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبارن كۆڵبه‌رێبكی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به ناوی :حاته‌م ئه‌ڵڵاوه‌یسی” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایه سنوورییه‌كانی شاری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی ڕژیم و به دوای هێرش و په‌لاماری هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم و ڕاودوونانی كۆڵبه‌ران، “حاته‌م” ده‌كوێته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. شایانی باسه كه پاش ڕووداوه‌كه ناوبراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پبزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
