کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی بە ناوی “عیرفان عەزیزیانی”، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
شایانی باسه، ناوبراو بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی كراوه. “عیرفان عەزیزیانی” لەو ڕووداوەدا، فیشهك وهبهر باسک و شانی كهوتووه. لهم پێوهندهدا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباریش، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “نگڵـ”ـی بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە بە ناوی “ئومید ساڵحی”، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی ملەی “تەتە”ی ههورامان پێکرابوو.