ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئەیووب ڕۆستەمی” تەمەن ٢٧ ساڵ، لە سنووری نەوسوود له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه تهقهی لێكراو به سهختی برینداربوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەیووب ڕۆستەمی” لە ناوچەی سنووریی “شووشمێ”ی شاری نەوسوود، لە لایەن هێزەكانی ڕژیمهوه به شێوهی ڕاستهوخۆ تەقەی لێکراوە و بریندار بووە. شایانی باسه، ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکاینیەوە سەرەتا گهیهندراوهته نەخۆشخانەی پاوە و دواتر ڕاگوێزراوە بۆ نەخۆشخانەی کرماشان.