کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شاری نه‌وسوود

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم برینداربوو.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود له‌  ئۆستانی کرماشان، دەسڕێژیان كرده‌ سه‌ر کۆمەڵێک کۆڵبەر و به‌هۆیه‌وه‌ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “نۆریاو” سەر بە شاری پاوە بە ناوی “داریوش وەلەدبەیگی” بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه‌، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.