ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له درێژه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، ئه‌مجاره كۆڵبه‌رێك له سنووری شاری خۆی كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هه‌ینی كۆڵبه‌رێك به ناوی “محه‌ممه‌د هادی زاده” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “یووسف ئاباد”ی سه‌ر به شاری خۆی، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی “قۆتوور” له سنووری خۆی به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز.