به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌ر نیوز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێك به ناوه‌ی (م.ن) به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رزایه سنووریه‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “تاڵقانی” كرماشان كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه كۆشتنی كۆڵبه‌ران جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تییه و ڕژیمهكانی كۆماری ئیسلامی و توركیه ڕۆژانه ئه‌و جه‌نایه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی مافی مرۆڤ بن.