به پێی ههواڵی گهیشتوو، کۆڵبەرێکی گەنج لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوەی لە ناوچە شاخاویەکانی ئەم سنوورە، بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی “دانیال دەرزیان” لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری شاری سەوڵاوا بەربۆتەوە و جەستەی زۆر بە سەختی ئازاری دیتووە و بریندار بووە. شایانی باسه، ناوبراو قاچی بە سەختی زەربی پێگەیشتووە و بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان كراوه.