به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاون کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەزبەر، هێزهكانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیهوه کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “ئەسکەندەر دیناران”، خەڵکی ئاوایی دینارانی سەردەشت بە سەختی بریندار کراوە. شایانی باسه، ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکەیەوە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گوازراوەتەوە. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، لە سنورەکانی کوردستان ،دوو کۆڵبەر کوژراون و چوار کۆڵبەری دیكهش بریندار کراون.