بهپێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی یهك دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “لۆنی سادادت” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “محەممەد ڕەحمانی” لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوون بووە.
ناوبراو لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە نزیک سنووری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەڕێژ چاوەدێریی پزیشکیدایە. شایانی باسه، باری تەندروستیی “محەممەد ڕەحمانی” ناجێگیر ڕاگهیهندراوه و پێویستی بە عهمهلی جهڕراحی هەیە.