ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیم له بنكه‌ی “دووپلوره”ی شاری مه‌ریوان، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌نه ئامانج كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره “ئه‌شره‌ف قادری نییا” خه‌ڵكی ئاوایی “دووپلوره” ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم مه‌ڕوماڵاتی خه‌ڵكیان له‌و ناوچه‌یه داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گوله و ٤ ئاژه‌ڵی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یان له‌ناوبرد و زیاد له ٥٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی دیكه‌یان زه‌وت كرد.