کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌رده‌شت

7h 1

7h 1

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی پوشپەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم لە پایگای “کێلێ”، به‌ تووندی برینداربوو.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەم کۆڵبەرە ناوی “ڕزگار ڕەسووڵی”، خەڵکی گوندی “بێورانی سەرێ” سه‌ر به‌ شاری سەردەشته‌. جێگه‌ی ئاماژیه‌، ناوبراو بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کراوە.