کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه‌ 2

ڕۆژی دووشەممە 10ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد سادقی” خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری “بڕوێشکان”ی سەر بە شاری بانە بە سه‌ختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە. شایانی باسه‌ كه‌ کوشتنی کۆڵبەران به‌ واتای ڕاسته‌قینه‌ی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە ده‌یانكاته‌ ئامانج.