له درێژه‌ی ڕه‌وتی كوشتنی كۆڵبه‌ران له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه كرایه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوو.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی رێبەندان، هێزەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی قەندیل لە شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەسعەد پیری” بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسه، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ کراوە.