کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری پیرانشار به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوو.

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی ” محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ سه‌ختی برینداربوو. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا، ساڵانه‌ به‌ سه‌دان كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن یاخود بریندار ده‌بن.