چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “عومەر محەممەدی”، دانیشتووی گوندی “بڵەسەن”ی سهربه شاری بانە، بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزهكانی ڕژیم، بریندار بووه.
ههر لەم پەیوەندەدا، ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “هێمن ساڵحپوور”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئاڵوت”ی سەر بە شاری بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم، گیانی لەدەست دا.