کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست داوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “بانەوەڕە”ی شاری پاوە بە ناوی “سالار پەژوهی” تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مین، لە “دزئاوەر” لاقێکی لەدەست دا. هه‌ر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عادڵ یەعقووبی”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بێساران” و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکان، به‌ سه‌ختی بریندار ببوو.