به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەكانی ڕژیمهوه، لە هەڵدێرێکەوە بەر بوویەوە و بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٢٩ی سهرماوهز، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “هەرزەنێ” سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەحیم عەباسی” لەکاتی کۆڵبەری لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه، ناوبراو لەکاتێکدا لەو هەڵدێرە بەر بووەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمهوه پەلاماری دراوە و بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بۆکان کراوە.