به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزەكانی ڕژیم بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئارمین ئەحمەدی” تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری “مهرانهی” شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو. شایانی باسه، ناوبراو لە لایەن خەڵکی ناوچهكهوه بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “بووعەلی مەریوان” کراوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاویژیش، كۆڵبهرێكی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “موبین حسێنی” خەڵکی گوندی “دووریسان” لە سنووری نەوسوود له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه دهستڕێژی كرایه سهر و بە سەختی بریندار ببوو.