به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “كه‌ماڵ ئه‌شته‌ری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا، هاوكات هاونیشتمانیێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر له هه‌رێمی كوردستان به ناوی “حه‌مه‌د خدر” به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “كه‌ماڵ ئه‌شته‌ری” خه‌ڵكی بۆكان له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و لاقێكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر له هه‌رێمی كوردستان به ناوی “حەمەد خدر”، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە مەبەستی هێنانی مەڕ و ماڵات چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تەقەیان لێ کراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. بە وتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی ژاراوە، دوو هاونیشتمانییەکەی دیکە لەکاتی تەقەکردنەکەدا هەڵاتوون، کەوتوون و بە سووکی بریندار بوون.