به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “مهنسوورئاقا”ی شاهۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كهڵهبهر”ی نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداركرا و له هه‌واڵێكی دیكه ١٥٠ سه‌ر ئه‌سبی كاسبكارانی سه‌رده‌شت له سنووری بانه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی له سنووری نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی برینداركراوه “محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌بیبی” و ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی سپای پاسداران ١٥٠ سه‌ر ئه‌سبی كاسبكارانی سه‌رده‌شت كه ته‌نیا سه‌رمایه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لووپه‌له، له‌سنووری بانه كوشتووه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی چالاكانی ژینگه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاوڵكارییهكانی.