له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “مله‌ندوو”ی شاری نه‌وسوود هێرشیان بردۆته سه‌ر كۆڵبه‌ران و كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بووه و باری كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران زه‌وت كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری نه‌وسوود له سه‌رحه‌دی “مله‌ندوو” بۆسه‌یان بۆ كۆڵبه‌ران داناوه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كردووه. كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم به دوای كۆڵبه‌ران دا ده‌كه‌ون، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “موختار كویك” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ریوان له به‌رزایی به‌ر ئه‌بێته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. هه‌روه‌ها باری كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن هێزە سنورییەکانەوە زه‌وت ده‌كرێت.
