ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری “سه‌لاس باوه‌جانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم، له ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسود به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “كاروان ئه‌ڵماسی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كاتی تێپه‌ڕاندنی سنوور، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به ده‌یان كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزایی گیانیان له ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.