ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به ناوی “عه‌لی محه‌ممه‌دی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.