ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سوله‌یمان ئه‌مینی” ناسراو به “سمكۆ حاجی” بۆ دووهه‌مین جار له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “سوله‌یمان ئه‌مینی” پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرابوو. ناوبراو شه‌وی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له كاتی كۆڵبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له مه‌رزی هه‌نگه‌ژاڵ درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و بریندار كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، برینه‌كانی ئه‌و كۆڵبه‌ره سه‌خته و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه.