به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “مه‌نجیلان”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “سه‌لاح حه‌سه‌نی”، به دستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاقێكی “سه‌لاح حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه پێكراوه و پاشان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ته‌ورێز كراوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یك كۆڵبه‌ر كه‌وتبوونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌كدارانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرابوو.
