کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود 1 15

شه‌وی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی ئومید مورادی به‌ ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسوود بریندار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری دزاوه‌ری سه‌ر به‌ شارستانی نه‌وسوود ئومید مورادیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و پاشان به‌ باتۆم ئه‌شكه‌نجه و ئازارایان داوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، لاقێكی ئومید به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌.