ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “محه‌ممه‌د” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “محه‌ممه‌د” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.