له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “نه‌بی وه‌یسی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌ریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “نه‌بی وه‌یسی” به‌سه‌ختی بریندار بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌سته‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ر له سێ لاوه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.