شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “فه‌رشاد ڕۆسته‌م نژاد” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌سوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “فه‌رشاد ڕۆسته‌م نژاد” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، به سه‌ختی بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه كه برایێكی فه‌رشاد ساڵی ڕابردوو له كاتی كۆڵبه‌ریدا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت قه‌تعی نۆخاع بووه.