شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “ئارمان به‌رزگه‌ر” به ته‌قه‌ی هێزكانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی گوندی “میراوا”ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
