به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی “سه‌لالسی باوه‌جانی” به ناوی “هێمن مه‌حموودی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا. به هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كۆڵبه‌رێك به ناوی “هێمن مه‌حموودی” له له‌لایه‌ن چاو و چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی جه‌سته‌یه‌وه به سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی تاران كرا.
