به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانكی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به ناوی “مه‌سعوود” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مه‌سعوود” خه‌ڵكی شاری جوانڕۆیه و له‌كاتی كۆڵبه‌ری دا لاقی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كه هاوکات لەگەڵ فیشه‌كی جه‌نگی، فیشه‌كی ساچمه‌یش بۆ زه‌مینگیر كردنی كۆڵبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بەکاردێنن و زیانێكی زۆری جه‌سته‌ییان به لاوانی هه‌ژاری ناوچه سنوورییه‌كانی گه‌یاندووه.