کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت 3

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی شاهین ڕه‌سووڵ حه‌سه‌ن به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی بریندار كرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له‌ سنووری جاسووسانی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی دۆڵه‌تووی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.