ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، “فایه‌ق عه‌لی محه‌ممه‌دی”، لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنووره‌كانی سه‌رشیو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فایه‌ق عه‌لی محه‌ممه‌دی”، هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری به‌سامی سه‌رشیوو، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. جێگایی ئاماژه‌یه كه له شه‌ش مانگی ڕابردووی ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئێستا به‌لانیكه‌م ٨٥ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌یی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، كه‌وتنه‌خۆاره‌وه له به‌رزایه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی مێن بریندار و گیانیان له‌ده‌ست داوه.