ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “هه‌ورامانی ته‌خت” له شارستانی سه‌وڵاوا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی هه‌ورامانی ته‌خت به پاشناوی “ئه‌حه‌دی” له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان، له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و بریندار بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و باری ته‌ندرووستی جێگیره.