کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌ 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندیهه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه‌ به‌ناویعه‌بدۆڵڵا حجریبه‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان،عه‌بدۆڵڵابه‌ چه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه‌ و ڕوومه‌تیشی چه‌ند برینی سه‌ختی هه‌ڵگرتووه‌ و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه‌ كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی و هه‌ستیاربوونی برینه‌كانیه‌وه‌ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه‌.