شه‌وی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “میك”ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز به ناوی به‌هرام میك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌هرام میك دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ته‌رخان ئاوای بانه، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه. ناوبراو له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری نه‌نۆڕی بانه له حاڵكێدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و پاش برینداربوون، سه‌ره‌تا بۆ نه‌خۆشی سه‌لاحه‌دینی بانه و دواجار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه.