ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێك به ناوی مێهران فه‌تاحی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌نگی مه‌رزی بانه به سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به ناوی مێهران فه‌تاحی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.