به‌یانی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به ناوی “تاهر كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌ورامان بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به ناوی “تاهر كه‌ریمی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.