ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئه‌یووب مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئه‌یووب مه‌حموودی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
