ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “یووسف چووپانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
پێشتر كۆڵبه‌رنیووز له چه‌ند ڕاپۆرتدا باسی له كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی به‌فرانبار كردبوو. ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌رانه بریتین له: “میرزا ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٣ كه به ده‌ستڕێژی گوله له سنووری زڵه‌ی بانه گیانی به‌ختكردووه، “ئه‌میر ئیلاهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووی نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سۆران دانشمێهر” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “یووسف چووپانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراون و پاش برینداربوون، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.