شه‌وی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌رهاد محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌رهاد محه‌ممه‌دی” به‌سه‌ختی بریندار بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، لاقی ئه‌و كۆڵبه‌ره فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.