له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “كه‌یوان(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیمدا، كۆڵبه‌رێك به ناوی كه‌یوان خه‌ڵكی پیرانشار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.